کهمئهندام کردنی جنسی، سیمای ڕازاوهی کۆمهڵگا دواکهوتووهکان بۆ به ئهسارهت کێشانی جهسته و ڕۆح و ڕهوانی ژنان

به بۆنهی ۶ی فیبریه ساڵڕۆژی جیهانی بهرهانگار بوونهوه له گهڵ دیاردهی کهمئهندام کردنی جنسی

”….دایکم به هێواشی دهمهوبهیان له خهو خهبهری کردمهوه.””وتی :ههسته، وهره له گهڵم، چاوم ههڵگڵۆفی و شوینی کهوتم، له دهرهوهی دییهکهمان قهرهچهکان ههواریان خستبوو دایکم دهستی توند گرتبووم بهرو ههواری قهرهچهکان دهڕۆیشتین…نهم دهزانی بۆچی بهرهو ئهوێ دهڕۆین؟ نزیکی خێوهتهکان کهوتینهوه قهرهچێک لهوێ ڕاوهستابوو ،دایکم دهستی بۆ من کێشا و به قهرهچهکهی ووت: ئهمهیه،قهرهچهکه ڕای کێشام و دایکم دوو چاوی گرتم، قاچیان به زۆر کردمهوه و….بڕیانم، هاوارم کرد و قیژاندم….وهختێ هۆش خۆم هاتمهوهقاچـم کڕابووهوه و خوێن ڕژابوو…دهستم له خۆم دا، گیانیان بڕیبوم و درومانیان کردبووم، تهنها کونێکی چکۆلهم ههست پێ کرد….مۆر و مۆمیان کردبووم تا هیچ پیاوێک نهیاته لام و بڕیار وا بوو ئهو شهوهی که دهبم به بووک شهریکی ژیانم به چهقۆیێک ههڵم دڕێت و ئاوا شهرهف و ناموسی بنهماڵه و خێل بپارێزری و مهحفوز بمێنێ…
دایکم زهردهخهنهی بۆ لێدام و ووتی: سونهتی مهحهمهدم به جێ هێنا….لهو ڕۆژهوه ئیتر ههموو شتێک له مندا ژێرهڕوو بوو….”

وهرگیراو له کتیبی گۆڵی سهحرا له بیرهوهریهکانی واریس دهیری

به گوێرهی ئاماری ڕهسمی یونیسف له جیهاندا ۱۵۰ میلیۆن ژن له باری جنسیهوه کهم ئهندام”خهتێنه” کراون، ڕۆژانه ۶۰۰۰ کچ و ساڵانه دوو میلیۆن نهفهر له کچان و ژنان له باری جنسیهوه کهم ئهندام دهکرێن. له ئێتیۆپی، ئێریتره، سوماڵی، میسر و کنیا و…۹۰ له سهدی کچان و له کوردستان ۶۰ له سهدی ژنان کهمئهندامی جنسی کراون. حهڵقهی توند و تیژیهکان بهرانبهر ژنان زۆر بهرفراوانتره له وهی که تهنها له کوشتن و دهستدرێژی و ئازار و ئهشکهنجهی ڕۆحی و جهستهییدا چڕ بکرێتهوه. کهم ئهندام کردنی جنسی دهچێته ناو بازنهی ئهو توند و تیژیانهی که ژن دهکاته ئامرازێک بۆ دامرکاندنی ههستی جنسی پیاوان. “توند و تیژی به گشتی ڕهفتارێکی وهرگیراو له پێوهندییه کۆمهڵاییهتیهکانه و ڕهگ و پۆی له ناو ههڵس و کهوت و داب و نهریتی باوی ناو کۆمهڵگادا ههیه و له مهودای زهمهنێکی درێژخایهن بۆته فهرههنگ و کهلتوور و دین و ئائینیش ڕۆڵێکی ههره گهورهیان له داڕشتن و ڕهنگڕێژ کردنی ئهم چهشنه توند و تیژیانه بینیوه و وا ڕهگ و ڕیشهی داکوتاوه که ڕێگه به هیچ گۆڕانکاری و نوێکارییک نادات.
ئێستاش زۆر به شانازیهوه له زیاتر له سی وهڵاتی دونیا ڕێ و ڕهسمی کهمئهندام کردنی جنسی به جێ دههێنن و به گوێرهی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تهندروستی و بهداشتی جیهانی ۸۰ له سهدی حاڵهتهکانی کهم ئهندام کردنی جنسی له بارودۆخێکی زۆر نالهبار و به ئامرازی و کهرهسهی ناخاوێن و غهیری بهداشتی و به بێ سڕ کردن ئهنجام دهدرێت.
-*خوێنڕێژی و کۆبوونهوهی چڵک و ئیلتیهاب
-*نهخۆشینی ڕۆحی و ڕهوانی و خهمۆکی
-*سهرههڵدانی جۆشی (ئسکار) له شوینی بڕینهکهدا
-*و درد و ئازار له کاتی پێوهندی جنسیدا
-*له بهعزه حاڵهتێکدا دهبێته مایهی نهزۆک بوون و له زۆر حاڵهتیشدا مهترسی گهوره دهخاته سهر گیانی ژنی ئاووس و

منداڵهکهی، به تایبهت له کاتێکدا که منداڵهکه له داییک دهبێت تا ڕادهی مردنی دایک و منداڵیش دهتوانی بروا و ……ههموو ئهمانه ئاسهواری به جێ هینانی ئهم ڕێ و ڕهسمهیه.

بهرژهوهندییهکانی ناو کۆمهڵگا گری دراوه به تهواوی ئهندامانی ناو کۆمهڵگاوه، چون دهتوانێت ئهو کۆمهڵگایه سهرکهوتوو بێت و ههنگاو بهرهو پێش بهرێت له کاتێکدا باڵی ڕاستی ئهو کۆمهڵگایه حهقی ئاسایی ژیان کردنی لێ وهر دهگیردریت و به ناوی داب و نهریت و شهرهف و… مهترسی ههموو کاتی و چرکه به چرکهیی له سهر جهسته و ڕۆح و ڕهوانیهتی، ئایا هیچ بیر لهوه دهکهنهوه بۆ کۆمهڵگاکانی ئێمه بهرهو پێش ناڕۆن؟؟؟ پێوستیهکانی بهرهوڕوو بوونهوه له گهڵ بارو دۆخی نالهباری کۆمهڵگا دواکهوتوهکان تیشک دهخاته سهر گرینگی ڕؤڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیر و یهکسانیخواز بۆ پێکهێنانی کهرهسهی پێوست بۆ گۆڕانکاری بناخهیی، بۆ دۆزینهوهی سیستهمێکی نوێ که ئهندامانی ئهو کۆمهڵگایه جیا له وهی که ژن یا پیاون فیر ببن ڕێز له ژیان بۆ خۆیان و بۆ یهکتر بگرن، سیستهمێک که پێوهندیهکان له نوێ مانا بکاتهوه، بۆ پێک هێنانی کۆمهڵگایێکی ئازاد و دمکڕات که ژنان و پیاوان تیایدا هاوتهریبن پێوسته که ههموو یهک بگرن و پێکهوه دهنگ ههڵبڕن و بهرانبهر ئهم تاوانانه بێ دهنگی نهکهن. بێ دهنگی ئێمه نیشانهی ڕازی بوونمان بهم تاوانانهیه. به بێ یارمهتی ههمه لایهنه بهدی هینانی ئاسۆیێکی گهش و ڕووناک بۆ ههمیشه وهک خهون و خهیاڵ دهمێنێتهوه.

-سهنتهری ژنانی کورد له کۆڵن
-۰۱.۰۲.۲۰۰۹
-centerijnan@ymail.com

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *