ئێواره‌یه‌کی جوان و ئه‌هوه‌ند و له‌سه‌رخۆیه، پرچی کاڵه‌وه‌بوی خۆره‌تاوی مه‌ڵبه‌ندی باران ورده ورده خه‌ریکه پاشه‌کشه ده‌کات و ڕێگه بۆ دڵداری مانگه‌شه‌و ده‌کاته‌وه، ده‌سپێکی شه‌و به قه‌ڵاچۆ کردنی دوایین تیشکه‌کانی خۆره‌تاوێکی جوان و که‌م‌وێنه بونی خۆی به دونیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هێمای پشوودان له دوای ڕۆژێکی کاری ده‌نێته سه‌ر ڕوخساری شاری کۆڵن. بڕیار وایه ئه‌و شه‌وه مه‌راسیمی “Kölnerlicht” به‌ڕێوه بچێت و هه‌ر به‌و هۆیه که‌ش و هه‌وای شار له جێژن ده‌چێت و له گه‌ڵ پاشه‌کشه‌ی ڕۆژ شه‌قامه‌کانی ناو شار له به‌ر ڕێبوار به‌ر ناکه‌وێت. جوانی دیمه‌نی کلیسا‌ی Dom له‌و شه‌ودا به وشه له باس کردن نایه‌ت، له کۆشکێکی ئه‌فسوناوی ده‌چێت که سه‌دان هه‌زار چێروکی میژوویی له ئامێز گرتووه، له خانویێکی جادوویی ، که هه‌ژمونی بوونی وڵاتێک که به سه‌ر ئه‌و هه‌مووه ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕێوه ده‌گێڕێته‌وه، سه‌دان تروسکه بونه‌ته بازنه‌یه‌ک بۆ چاوه‌دێری ئه‌م ماڵه ئه‌فسوناویه که مێژویێک له ئه‌زمون و زامی سارێژ کراویان له ناو لانکه‌ی مێژوویی ئه‌م وڵاته بۆ چونه ناو دونیایێکی ئازاد که مروڤه‌کانی به ژن و پیاو و منداڵه‌وه ماڤیان پارێزراوه ده‌لاوێنێته‌وه و هه‌گبه‌ی ته‌مه‌نی به سه‌ر گه‌لێک ڕووداوی مێژوویی که چاره‌نوسه‌کانی دیاری کردووه تێپه‌ڕیوه. شه‌وی کۆڵن به بینینی سیمای ئه‌فسوناوی کلیسا‌ی Dom له ناو ته‌م و مژی ڕابردویێکی درێژخایه‌نی پڕ له ده‌سکه‌وت هه‌یبه‌تێکی تایبه‌تی خولقاندووه که چاو له بینینی تێر نابێت، په‌یکه‌ره‌یه‌ک که سه‌ر له تروپکی ئاسمان ئه‌سوێت و ماچ له گۆپکی مه‌مکی ئاسمان ئه‌دات.، ژوانگه‌یێک که سه‌دان ساڵه به شه‌و چاوه‌دێری ده‌سته‌ملانی مانگ و ئه‌ستێره‌کان له گه‌ڵ شه‌ودایه و به ڕۆژ هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێکی به‌یان چاوی لێیه که چلۆن ئه‌ستێره سه‌ر نه‌وی ده‌کات و کرنۆش ده‌باته به‌ر بومه‌ڵێڵی ده‌مه‌وبه‌یان، چاوی لێیه، هه‌موو ڕۆژێ که چلۆن کازێوه جه‌سته‌ی پڕ ته‌مه‌نی له سه‌ر ئاسۆی ئه‌رخه‌وانی له نێۆ شه‌به‌ق ده‌خه‌ملێنێت. له سه‌ر چۆ‌می ڕاین زیاتر له ۱،۵ میلیون نه‌فه‌ر بۆ دیتنی ئه‌و شه‌وه ئه‌فسوناویه سه‌قامگیر بووه، که‌سی وایه له کاتژومیری ۲ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ په‌یدا کردنی جێگایه‌ک که باش بتوانی ئه‌و شه‌وه پڕ شکۆیه ببینێت هاتووه.
له ناو چۆ‌می ڕاین ده‌یان که‌شتی پڕ له جه‌ماوه‌ر به ئه‌هوه‌ندی ڕێگه‌ده‌بڕن و به ناو دڵی چۆمدا به تروسکه‌تروسکی سه‌دان گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وه‌ک لانکه‌یێک به سه‌ر ئاوه‌وه بۆ چونه ناو شه‌وێکی فه‌راموش نه‌کراو پیاسه ده‌که‌ن.
کاتژومێری ۱۱.۳۰ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی فشفشه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له دوو که‌شتی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. زۆری نه‌خایاند که میچی ئاسمان بوو به گوڕه‌پانی ڕمبازێنی هه‌زارن بروسکه‌ی نور که په‌یامی شادیان بۆ جه‌ماوه‌ر به دیاری ده‌هێنا و هاوکات له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی فشفشه‌کان و ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌ت به‌و شه‌وه موسیقایێکی ئاشنا بۆ هاووڵاتیه ئاڵمانیه‌کانیش بڵاو ده‌کرایه‌وه که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌کان گورانیه‌کانیان ده‌ناسی و له گه‌ڵی ده‌یان خوێنده‌وه، له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر بروسکه‌یێک که به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵ ده‌چوو و له ناو دڵی ئاسماندا چرۆی ده‌کرد و ده‌گه‌شایه‌وه، هێشوو هێشوو هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ موسیقا بارانی نور به سه‌ما کردن تا دوایین چرکه ی هێزی و توانای خۆی ده‌سپارده ده‌ست چریکه‌ی مێلودی جادوویی ئه‌و شه‌وه تایه‌به‌تیه و تا دوایین کاته‌کانی هه‌ناسه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه به‌ره‌و زه‌وی نه‌وی ده‌بووه‌وه و ئه‌و کات که ده‌ی‌بینی که سوتانی ئه‌و چ ده‌سکه‌وتێک و چ چێژێکی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه بووه ئوقره‌ی ده‌گرت و کۆتایی پێده‌هات. له ناو گانگای دڵی ئاسمان شه‌پۆلانی چنگ به خۆر، شه‌پولیان ئه‌دا و ڕومه‌تیان له شه‌وی لوتبه‌رزی ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌سوو و به قه‌ڵه‌مێک له تیشک نیگاری چیرۆکی ژیانیان بۆ دونیا ده‌کێشایه‌وه و باسیان له‌وه ده‌کرد که سه‌رده‌می ده‌رگا داخراوه‌کان به ڕووی دونیای نور و پڕشنگ کۆتایی هاتووه.
تۆزی دورتر له من تارای کچم ڕاوه‌ستاوه و چاوم لێیه که چلۆن خونچه‌ی لێوی ده‌پشکوێت و له گه‌ڵ گوڵ کردن و چرۆ کردنی هه‌ر بروسکه‌یه‌ک که به ناو قه‌دی ئاسماندا بۆ گه‌شه کردن هه‌ڵده‌گه‌ڕێ نیگاکانی ئه‌ویش باڵا ده‌کێشێت و چاوی بریقه‌ی ئه‌دایه‌وه و ده‌گه‌شایه‌وه، به دیتنی چێژی تارا و هه‌زاران منداڵ و گه‌وره‌ی‌تر له‌و شه‌وه‌دا هه‌وڵم ئه‌دا که منیش چێژ وه‌ر گرم، به‌ڵام له ناخه‌وه هه‌ستم به هیچ شادیێه‌ک نه‌ده‌کرد ، زۆر سه‌یره ده‌ڵیی زۆر له مێژه مانای شاد بونم له بیرم چۆته‌وه، به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر ته‌قه‌مه‌نێیه‌ک که بڕیار بوو ئه‌و شه‌وه‌ی پێ بڕازێته‌وه و بروسکه‌ی شادی له گه‌ڵ خۆی به دیاری بهێنێت من ڕاده‌چڵه‌کیم، و بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که له وڵاتی من چلۆن ئه‌م ده‌نگانه ژیان به‌تاڵ ده‌که‌ن له هیوا، هه‌ر ئه‌م ده‌نگانه له وڵاتی من هێمایێکن بۆ هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه. به بینینی زه‌رده‌خه‌ندی سه‌ر لێوی منداڵانی ئێره بیرم له زه‌رده خه‌نده‌ی به تاڵانچوی منداڵانی وڵاتی خۆمان ده‌کرده‌وه و به بیستنی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که له گه‌ڵ خۆی گه‌واڵ گه‌واڵ بروسکه‌ی بۆ ناو دڵی ئاسمان به‌ڕێ ده‌کرد و ده‌وه‌ن ده‌ون باڵای ده‌کێشا بۆ ڕاچڵه‌کانی ئه‌ستێره‌کان من بیرم له ئه‌و کاتانه ده‌کرده‌وه که شار بوردومان ده‌کرا و به دیتنی بزه‌ی سه‌ر لێوی خه‌ڵکی ئێره بیری بزه‌ی هه‌ڵپڕۆکاوی سه‌ر لێوی خۆمانم ده‌کرده‌وه کاتێک که له بوردومانی ۱۵‌ی جۆزه‌ردانی شاری بانه جه‌سته بێگیانه‌کان، جه‌سته بێ ده‌سته‌کان، جه‌سته بێ سه‌رکانمان هه‌ڵئه‌دایه‌وه و کاتێک ئه‌مانبینی که ئه‌و که‌سه که‌س و کاری ئێمه نیه بزه‌یکی توراو و تاڵمان ده‌هاته سه‌رلێو و شوکرمان ده‌کرد که خواشوکر ئه‌مه ته‌رمی براکه‌م، ته‌رمی خوشکه‌که‌م یان برازا و خوشکه‌زاکه‌م نیه و تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌رمێکیتر هه‌وڵمان ئه‌دا که به‌وه دڵشاد بین که ئه‌و ته‌رمه، ته‌رمه که‌سی من نه‌بوو. له‌و کاته‌دا بیرمان به‌وه نه‌ئه‌کرده‌وه که ئه‌م بزه‌ی سه‌ر لێوی ئێمه مانای زه‌ماوه‌ند و سه‌رچۆپی ئازار و ده‌رده له ماڵێکیتره هه‌ر وه‌ک ماڵی ئێمه، ئه‌وینداری تریفه‌ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه له گه‌ڵ شه‌ودا له ناو ده‌ریای نور بێگومان ده‌بێته هه‌وێنی خه‌ونێکی خۆش و چه‌که‌ره‌ی هیوا به ئاسو له ناو ڕۆ‌حی منداڵانی ئه‌مشه و دائه‌چێنێت، ئه‌و منداڵانه‌ی که پڕن له هیوا، پڕن له خه‌ون بۆ داهاتوو.
به ده‌نگی ئاخرین ته‌قه‌کان دێمه‌وه سه‌ر خۆ ئاخرین بروسکه‌کان له ناو ئاسمان وه‌ک تاڤگه‌یه‌ک ده‌چێ که هه‌زاران چه‌پک گوڵاڵه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به ناو دڵی ئاسماندا ده‌پڕژێنن و ئاسمان زێڕوه‌شان ده‌که‌ن و په‌لکه زێڕێنه‌یێکی خه‌یاڵاوی چه‌شنی تاجێک ده‌که‌نه سه‌ر کلیسا‌ی Domو په‌نجه‌ره‌ی خه‌و بۆ بینینی مه‌زاری هیوا ئینسانیه‌کان ده‌که‌نه‌وه، پێم خۆشه ئه‌مشه‌و له ناو چاوه‌کانی’ تارا’دا تێرتێر بنووم بۆ دیتنی جیهانێکی جوانتر و میهره‌بانتر له‌و جیهانه‌ی که من دیتم، پێم خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکیش بوبێت له ناو قاپی چاوی ئه‌و نیگام ئاوێته‌ی نیگاکانی بکه‌م و له دونیا بڕوانم ، به‌ڵام داخم که بۆم ناکرێت من به‌شێکم له‌و نه‌وه ئازار چه‌شتوه‌ی که چاوه‌کانم به مه‌رگ و خه‌و ڕایێان ده‌بوارد، به‌شێکم له‌و خاکه‌ی که چیاکانی له گه‌روی زامه‌وه ده‌ریایێک ئازاری بێ ناو و نیشان بۆ نیشتمان هاوار ده‌که‌ن. پێناسه‌ی من منداڵانی قه‌ندیلن ئه‌و منداڵانه‌ی که هیچ کاتێک، هیچ قوناغێکی ژیان وه‌ک خۆی تێ ناپه‌ڕێنن و هیچ کاتێک پێ نازانن منداڵ بوون، گه‌نج بوون مانای چیه، گرینگ نیه که له کوێ بم، من به‌شێکم له نیگای به تاڵ له هیوای منداڵانی وڵاته‌که‌م له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسکه‌وه، ئه‌و گوڵانه‌ی که پێش ئه‌وه‌ی چرۆ بکه‌ن هه‌ڵده‌وه‌رێن، ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌و دیو شوشه‌ی کریستاڵی زستانه‌وه به باڵای به‌رزی ئازاره‌کانینه‌وه چیروکی کوتایی ژیان به گوی چیای زامی باڵابه‌رزی بناری قه‌ندیل ده‌چرپێنن.
نه‌هیه‌ی خۆشکه‌لام
۰۱/۰۸/۲۰۱۱
• کلیسا‌ی Dom یه‌کێک له کلیسا قه‌دیمیه‌کانه که له شاری کۆڵن له ۲۷‌ی سپتامبری ساڵی ۸۷۳ ی زائینی ئیفتتاح کراوه و له ساڵی ۱۱۶۴ ی زائینی به میعماری نوی جارێکی‌تر دروست کراوه‌ته‌وه.
• Kölnerlicht به مانای ڕۆشنایی کۆڵن له شه‌وێکی مانگی یونی له شاری کۆڵن به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و شه‌وه‌دا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له سه‌ر چۆ‌می ڕاین شار نورباران ده‌کرێت.