په‌روه‌رده کردن و پێگه‌یاندنی خۆمان وه‌ک ژن یه‌کێک له‌و مه‌رجه سه‌ره‌کیانه‌یه بۆ ناشتن و پێگه‌یاندنی بیرۆکه‌ی به‌رانبه‌ریخوازی و یه‌کێک له‌و که‌ره‌سه بایهخدارانهیه بۆ پێکهێنانی هه‌وێنی کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد و به‌خته‌وه‌ر. به‌م مه‌به‌سته سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵن چالاکی خۆی به دانانی زنجیره‌یه‌ک ورکشۆپ بۆ به باس کێشانی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ئه‌م کێشانه بۆ ژنانی په‌نابه‌ر که له لایه‌ن خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د نوسه‌ر و چالاک له بواری کاری ژناندا پێشکه‌ش کرا، به‌ڕێوه برد. له درێژه‌ی باسی ورکشۆپی یه‌که‌م که له ڕێکه‌وتی ۱۳/۱۱/۲۰۱۰ ئه‌نجام درا ورکشۆپی دوهه‌م ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ۰۹/۰۱/ ۲۰۱۱ به‌ڕێوه چوو و بڕیار وایه له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا له مانگی داهاتووله لایه‌ن گروپێکی ئاڵمانی Academia Espanola de Formation زنجیرهێک ورکشوپیتر بۆ ژنانی په‌نابه‌ری کورد به سه‌رپرشتی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵن/
ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵن/ ئا‌ڵمانیا
۱۲.۰۱.۲۰۱۱