ژن له گه‌مارۆی بازنه‌ی پۆڵایینی یاسا و ڕێساکانی ئایینی ئیسلامدا
به درێزایی مێژوو پرسی توند و تێژی به‌رامبه‌ر به ژنان و ده‌ر‌ئه‌نجـ‌امه‌کانی، جه‌مکێک بووه که سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌ره‌و خۆێ ڕاکێشاوه و له زۆر وڵاتی جیهاندا بۆ کۆنتڕۆڵ و به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ ئه‌و توند و تیژیانه له ڕێگای یاسا و قانوونه‌وه تا ڕاده‌یێک چاره‌سه‌ری بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بینراوه‌ته‌وه.
له وڵاته ئیسلامیه‌کاندا کاتێ که باس له توند و تیژی ده‌که‌ین قورسایی سێبه‌ری ئه‌و وشه‌یه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ژنانی ئه‌و کومه‌ڵگایه و ڕێژه‌ی ئاماره‌کانی تاوان له سه‌ر ژنان له‌م وڵاتانه‌دا زۆر به‌رزه.
پێوه‌ندی نێوان توند و تیژی له گه‌ڵ ژنان و ئایینی ئیسلام هه‌ر به پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان ئه‌وه‌نده قووڵ و به‌ر فراوانه که له مه‌ودای تێپه‌ڕ بوونی زمه‌نێکی دوور و درێژدا بۆته هێمایێکی ڕازاوه بۆ ئایینی ئیسلام. ئەگەر لێکدانەوەێکی زانستی لەسەر ئایینی ئیسلام بکەین و بچینە ناو ناخی ئەم ئایینەوە، ئەگەر بین و مەسه‌لەی ژن لەم ئایینە هەڵاوێرین لەوانەیە ئیتر شتێکی ئەوتۆ بۆ باسکردن لەم ئایینەدا نەمێنێت، بۆیە کاتێک کە ئایینی ئیسلام لەجێگاێه‌ک سەقامگیر دەبێت یه‌که‌مین هەنگاوه‌کانی بۆ پێداگرتن له ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مەسەلەی ژناندا ده‌بینێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که جوانتر بچینه ناو ناخی ئه‌م باسه‌وه چه‌ند ئایه‌تی قوڕئان لێره‌دا بۆ نموونه دێنینه‌وه:
ژن و شاهیدی
(له کاتی شاهیدداندا) دوو شاهید له پیاو بگرن، ئه‌گه‌ر دوو پیاو ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وا پیاوێک و دوو ئافره‌ت له‌و ئافره‌تانه‌ی که ئێوه له شاهیدیان ڕازین، تا ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان گومڕا بوو یان له بیری چوو، ئه‌وه‌ی دیکه وه‌بیری بخاته‌وه.
سوره‌ی البقره ئایه‌ی ۲۸۲
ژن و میرات
نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی مێینه میراتی به‌ر ده‌که‌وێت.
النسا ئایه‌ی ۱۱
پله و پایه‌ی ژن له ئاستی پیاودا
پیاوان پله‌یه‌ک له سه‌روی ژنانه‌وه‌ن
البقره ئایه‌ی ۲۲۸
ئایه‌تی حیجاب
ئه‌ی په‌یامبه‌ر به ژنه‌کانت و کچه‌کانت و ژنه ئیماندار‌هکانت بڵێ به دزداشه‌کانیان خۆیان داپۆشن، ئه‌مه‌ش که‌مترین شته که بناسرێنه‌وه و ئازار نه‌درێن، خواش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
الاحزاب ئایه‌ی ۵۹
ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان که دادپه‌روه‌ر نابن له گه‌ڵ کچه هه‌تیوه‌کاندا، ئه‌وه له ژنان ماره ببڕن دوو دوو، سێ‌سێ، چوار چوار، خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌وه‌ی که ناتوانن له نێوانیاندا دادپه‌روه‌ر بن، ئه‌وه با یه‌ک ژنتان هه‌بێت یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که له شه‌ڕه‌کاندا چنگتان که‌وتوون، بۆ ئێوه ئیتر به‌سه که سته‌مکاری نه‌که‌ن.
النسا ئایه‌ی ۳
پیاوان له ژنان باڵاده‌سترن (پیاوان که‌ڵه‌گان به سه‌ر ژنانه‌وه) ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ڕێزه و به‌خشه‌نده‌ییه‌ی که خوا به‌خشیویه‌تی به هه‌ندێک (پیاو)به سه‌ر هه‌ندێکی‌تردا (ژنان)، پیاوان سامانیان هه‌یه و خه‌رجی ماڵیان ده‌که‌ن، ژنانی چاک و باشیش ئه‌وانه‌ن که هه‌میشه گوێڕایه‌ڵ و مه‌لکه‌چی مێرده‌کانیانن، له کاتی ئاماده نه‌بوونی مێرده‌کانیاندا داوێنی خۆیان ده‌پارێزن، که خوا پاراستوویه‌تی
( ئه‌ی پیاوان) ئه‌و ئافره‌تانه‌ی یاخی و به‌له‌سه ده‌بن و ترستان له سه‌رپێچیان هه‌یه و مه‌لکه‌چتان نین، ته‌مبێ‌یان بکه‌ن، له جێگه‌ی ڕابواردنیان دوور بکه‌نه‌وه، لێیان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ملکه‌چتان بوون، ئێوه‌ش سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌یتر مه‌گرنه به‌ر.
النسا ئایه‌ی ۳۴
ژنه‌کانتان کێڵگه‌تانن، چۆنتان ده‌وێت بیانکێڵن.
البقره ئایه‌ی ۲۲۳
دیاره که لێره‌دا ده‌بێت تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که به گشتی ته‌واوی ئایینه ئاسمانیه‌کان تێڕوانینیان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ناو بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌یێکی پیاوانه‌وه بووه و هه‌موو کات بۆ به ڕه‌کێفکێشانی که‌سایه‌تی ژن هه‌وڵ و تێکوشانیان کردووه، به‌ڵام ئایینه‌کانیانیتر ئه‌و هه‌وێنه‌یان هه‌بووه که به گوێره‌ێ ڕه‌وتی ژیان و قوناغه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری خۆیان ڕێک بخه‌ن و تا ڕاده‌یه‌کیش توانیویانه سه‌ر‌که‌وتوو بن و ئه‌وه‌ش که به گوێره‌ی بارودۆخ سیسته‌مێکی یاسایی پێک هاتووه که سه‌روه‌ری کردووه و له چوارچێوه‌ی ماڤی مرۆڤدا توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌کان و ئینسانه‌کانئ سنوردار کردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی لێکدانه‌وه و تێڕوانینی ئایینی ئیسلام و به پێی سه‌رچاوه ڕوشنبیریه‌کان و ڕامیاریه‌کانی ئه‌م ئایینه، ئیسلام خاوه‌نی ته‌وای ئه‌و چه‌مکانه‌یه که مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی پێویستی پێی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که سه‌رچاوه دینیه‌کان ئه‌یده‌نه ده‌ره‌وه، ئیسلام بۆ ئێستا و داهاتوو توانای داڕشتنی یاسا و رێساکانی بۆ هه‌موو جۆره کێشه‌کان هه‌یه و ئه‌م جۆره تێڕوانینه و ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئایینه به هیچ شێوه‌یێک نیازی خۆ ڕێخستنیی له گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی ئه‌مڕۆکه‌ی به‌شه‌رییه‌تی نییه، قه‌یرانێکی دروست کردووه که ڕاسته‌وخۆ ژن ده‌کاته ئامانج و به پێی یاسا و ڕێسا ئاسمانیه‌کان بازنه‌یئکی پۆڵایینی دروست کردووه که هاتنه ده‌ره‌وه له‌و بازنه‌ییه گه‌لێک دژواره و هه‌ر جۆره سنوور شکاندنێک، به‌ره‌و‌رووی هه‌ڕه‌شه و ته‌مبێ ده‌بێته‌وه و زۆر جاریش ئه‌وانه‌ی که وره‌ی سنوور شکاندنیان هه‌بووه سزای مه‌رگیان به سه‌ردا دا‌سه‌پاوه. ئه‌م توند و تیژیانه به‌رامبه‌ر به ژنان پێکهاته‌یێکی ئاوێته‌یه له دین و ئایین و داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که به ناخی میژوودا چۆته خواره‌وه و سیسته‌مێکی وایان پێک هێناوه که ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه له گه‌ڵیدا کارێکی ئه‌سته‌م و دژواره، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که ده‌بێت وازی لێ بهێنین.
”توندوتیژی بەگشتی ڕەفتارێکی وەرگیراو لەپێوەندی و ڕەوابتی کۆمەڵایەتیەو لەڕێگای ئیرس یاکو ژنێتیک بە ئینسان ناگات، بەڵکو ڕەگ و پۆی لەناو داب‌و نەریت و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگا و ئەو شتانەی کە داکۆکی لەبەڕێوەبردن و پارێزگاریکردنی دەکەن و بۆتە چەمکی چەسپاو و لەمەودای زەمەنێکی درێژخایەندا بۆتە فەرهەنگ و کو‌لتوور و سنوور شکاندنی ئەم کولتوورە، مرۆڤ دەخاتە بەر دەمی لێپرسینەوە و دین و ئائینیش ڕۆڵێکی هەرە گەورەیان لەداڕشتن و ڕەنگڕێژ کردنی ئەم چەشنە توندوتیژیانە بینیوە”.
زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت که مه‌سه‌له‌ی ئایین شتێکی شه‌خسیه، ئایا ئه‌و باسه ده‌توانێ بچێته ناو چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ێه‌کی پریوات و شه‌خسیه‌وه،له کاتیکدا که ئایینی ئیسلام به گوێره‌ی ئایه‌ته‌کانی، بۆ پیاوانی ده‌بڕێته‌وه که ئه‌ی پیاوان ئێوه باڵاده‌سترن له ژنان …،که ژنان کێڵگه‌ی ئێوه‌ن چۆنتان ده‌وێت بیانکێڵن.. ،و کاتێ که ئایینی ئیسلام بۆ پیاوانی ده‌بڕێته‌وه که ژنان ده‌بێت ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ بن… ئایا ئه‌و کاته بڕوا به ئیسلام ده‌توانێت شه‌خسی بێت له کاتێکدا که به‌ڕێوه بردنی ئه‌م ئه‌رکه ئایینیانه ڕاسته‌وخۆ ته‌وای ماڤه‌کانی ژنان ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه و هروژم و ئازادی ژن وه‌ک تاک له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه؟ پیاوان ئه‌رکدار ده‌کات که به گوێره‌ی یاساکانی ئه‌م ئایینه له گه‌ڵ ژناندا وه‌جوڵێن و گه‌ر ئه‌و ئه‌رکه ئایینیانه جێ نه‌هێنن ئه‌وا له‌و دونیا جه‌زا ده‌درێن …و ئایا به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه ئایینیانه به‌و مانایه نییه که پیاوان ده‌بێت زه‌وتی ماڤه‌کانی ژنه‌کانیان و کچه‌کانیان بکه‌ن؟ ئایا ئه‌و بڕوا شه‌خسیه لێردا هروژم ناکاته سه‌ر ماڤی ژنان و ئازادی ئه‌وان وه‌ک تاک زه‌وت ناکات؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیش له سه‌ر کار نه‌بێت خۆی به جێ هێنانی ئه‌م ئه‌رکه ئایینیانه ڕاسته‌خۆ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ناو بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا و له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیتر له چوارچێوه‌ی بیر و بڕوای شه‌خسی دێته ده‌ره‌وه.
ئازادی ژنان هیچ کاتێک لەچوارچێوەی ئایین و شەریعەی ئیسلامی دەستەبەر نابێت و تەنیا دەتواندرێ بە پێکهێنانی سیستەمێکی مەدەنی و دیموکڕات کە ئازادی تاکە کەسی بە ژن و پیاو و منداڵەوە تیا پارێزراوە هەوڵ بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایێکی ئازاد و یەکسان بدرێت و بۆ پێکهێنانی کەرەسەی ئەم گۆڕانکارییە دەبێ لە هەموو ڵایێکەوە چ لەباری یاسایی بەجیاکردنەوەی دین لەسیاسەت، چ له باری چاوه‌دێری و سنووردارکردن، ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و داڕشتنی یاسا له سه‌ر بنه‌مای ماڤه‌کانی مرۆڤ، چ لەباری کۆمەڵایەتی بە پەروەردەکردن و ناشتن و پێگه‌یاندنی بیرۆکەی بەرانبەریخوازی کاری بۆ بکرێت.
بەدامەزرانی کۆمەڵگایێکی مەدەنی کە ماڤی تاکەکانی تیا بپارێزرێت و بنەمای سیستەمی حکوومەت بە بەرپرس بوون و داکۆکی لەمافی مرۆڤ و لەسەر چوارچێوەی دێمکڕاسی دابمەزرێ، سیستەمێک کە یاسا‌و قانوون له سه‌ر ئاستی مافه‌کانی مرۆڤ، تیایدا سەروەری بکات و ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌کان به سه‌ر یه‌کتردا سنوردار بکات دەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایێکی مەدەنی و پێشکەوتوو و ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێ حەتمه‌ن چپ لەسەر حکوومەت بێت، بەلام سیکولار بوون و جیایی مەزهەب لەحکوومەت یەکێک لەو مەرجە سەرەکیانەیە کە یاریدەرە بۆ مسۆگەر بوونی ئاواتی کۆمەڵگایێکی ئازاد کە حکومەت لە خزمەت قانووندایە.
۲۰،۱۱،۲۰۱۰
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن/ ئا‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌کان: ماڵپه‌ڕی خوداکان نوسینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی