ئاوڕێک له ڕابردوو، تیشکێک له سه‌ر داهاتوو
مرۆڤه‌کان ژن یا پیاو به‌و مانایه‌ی که ئێمه ده‌ی ناسین له دایک نابن به‌ڵکو کۆمه‌ڵکایه که ئه‌و سیما و په‌یکه‌ره‌یان لێ دائه‌تاشێ و بۆ دیتنی ئه‌و ڕۆڵه په‌روه‌رده‌یان ده‌کات.
پرسی کێشه‌ی توند و تیژی له گه‌ڵ ژنان یه‌کێکه له‌و کێشه بنچینه‌ییانه که ته‌مه‌نێکی درێژی به درێژایی میژوو هه‌یه و تا کو ئێستاش زۆر به دژواری تواندراوه یا ده‌تواندرێت پاشه‌کشه به‌و یاسا و ڕیسا ئاسمانی و زه‌مینیانه بکرێت که چه‌قبه‌ستوو به ناخی عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چۆته خواره‌وه و ڕێگه به هیچ گۆڕانکاریێک نادات.
به درێژایی مێژوو سیسته‌مێکی ڕاهێنان و په‌روه‌رده کردن وا بناخه‌یی و سیستماتیک کاری کردووه که مه‌ودا به جۆرێکی‌تر بیرکردنه‌وه نادات،” پرسیار کردن و شێوازیکیتر له بیرکردنه‌وه و هزری ڕه‌خنه‌گرتن و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن که یارمه‌تی به په‌روه‌رده‌یی شاره‌وه‌ندی ویارمه‌تی به دانانی بناخه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی که ماڤی مرۆڤه‌کانی وه‌ک یه‌ک، جیا له‌وه‌ی که ئه‌و مرۆڤه ژن یان پیاو یان منداڵه تێدا پارێزراوه”، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به شێوه‌یکی گشتی ئه‌م ته‌وه‌رانه بوونیان له ئارادا نییه و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان گوڕانێک ببیندرێ به هوی ئه‌وه‌یه که بارودۆخی ئه‌مڕۆکه‌ی دونیا دای ده‌سه‌پێنێ و ئه‌م شته جیاوازی زۆره له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی ڕاهێنان و په‌روه‌ده به سه‌ر پڕۆسه‌یێکی زانستیدا تێپه‌ڕ بووبێت و هه‌وێنی که‌سایه‌تی تاکی کوردی داڕشتبێت.
“کێشه کۆمهڵیهتیهکانی ژنان و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه یه‌کێک له‌و کێشه بنچێنهییانهیه که پێوه‌ندی به دروست بوونی هه‌وێنی وجودی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه و بۆ لیکدانه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و واقیعه مه‌زهه‌بی و سیاسی وئابووریانهی که به‌رده‌وام ڕۆڵ له په‌روه‌رده کردنی شتێک به ناوی پیاو به مانای تاریف کراوی کۆمه‌ڵگای ئێمه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که کولتور و داب و نه‌رێته سه‌رسه‌خته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌یداتێ، ده‌بینێت..
“توند و تیژی به گشتی ڕه‌فتارێکی وه‌رگیراو له پێوه‌ندی و ڕه‌وابتی کۆمه‌ڵایه‌تییه و له ڕێگای میرات یاکو ژنێتیک به ئینسان ناگات،به‌ڵکو ڕهگوپۆی له ناو داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و شتانه‌ی که داکۆکی له به‌ڕێوه بردن و پارێزگاری کردنی ده‌که‌ن و بۆته چه‌مکی چه‌سپاو و له مه‌ودای زه‌مه‌نێکی درێژخایه‌ن بۆته فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور و سنوور شکاندنی ئه‌م کولتووره مرۆڤ ده‌خاته به‌ر ده‌می لێپرسینه‌وه و دین و ئائینیش ڕۆڵێکی هه‌ره گه‌وره‌یان له داڕشتن و ڕه‌نگڕێژ کردنی ئه‌م چه‌شنه توندوتیژیانه بینیوه”.
دابه‌شبوونی کوردستان له نێوان چوار وڵاتی جیاجیادا بار و دۆخی ژنی کوردی ئه‌وه‌نده‌یتر دژوار کردۆته‌وه و ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی که ده‌بێ ململانه‌ی له گه‌ڵ بکرێت جار و بار جیاواز ده‌بێته‌وه. جیا له وه‌ی که ژنی کورد له ج وڵاتێکه ئه‌وه‌ی که بارودۆخی ژنی کورد زۆر خراپه و ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردیش پێ به پێی گوشار و سه‌رکوت کردنێک که ده‌کرێت ڕوو له زیاد بوونه شتێکی به‌ر چاو و حاشاهه‌ڵنه‌گره. به هۆی سه‌قامگیر بوونی دین و ئایینی ئیسلام له ناوچه‌دا، له ڕۆژهه‌ڵات ڕۆحی ده‌سه‌ڵات به پێوانه‌ی پێوه‌ره ئائینیه‌کان ههڵدهسهنگێڕدرێت و له چوارچێوه‌ی یاسادا داڕژاوه و له باشووریش زۆر شت هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای قانوونه‌کانی ده‌ورانی به‌عس ماوه‌ته‌وه و زۆر شتێش بێ ئه‌وه‌ی ببێته قانوون و یاسای نوسراو، چوارچێوه‌ی وا پته‌و و سه‌خت داڕژاوه که به توندی به‌رانگاری هه‌ر گۆڕانکاریێک ده‌کات، دیاره خراپ بوونی باری ئابووری و ئاڵۆزی مه‌سه‌له‌ی کورد و ئه‌وه‌ی که کورد ئێستاش له ناو گۆڕه‌پانی دونیای سیاسه‌تدا جێگایێکی نییه و به‌رده‌وام وه‌کو مۆره‌ی شه‌تره‌نج هه‌ڵی ده‌سوڕێنن ئه‌وه‌نده‌یتر زه‌خت و گوشاری خستۆته سه‌ر ژنی کورد و ڕاسته‌وخۆ یاکو ناڕاسته‌وخۆ ژنان بونه‌ته قوربانی و گێره و کێشه‌یان پێ کراوه. ده‌بێ له پاڵ زۆر هۆکاری دیکه‌دا ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بگرین که کێشه‌ی ژنی کورد ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خودی ژنی کوردیشه‌وه له په‌راوێز خراوه و هه‌میشه گرێ دراوه به وه‌ده‌ست هێنانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی واته هاوکێشکردنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌کێکیتر له‌و هۆکارانه‌یه که به گوێره‌ی پێوست ژنی کورد له‌م بواره‌دا ڕۆڵی نه‌دیتووه. یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی داخراوه‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه که هۆکاره‌که‌ی ته‌نیا بۆ سه‌روه‌ری کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی زۆردار ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو له پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یێک خاوه‌نی خۆیندنه‌وه‌یه‌کی زانستی له ئاست پێشکه‌وتنه‌کانی دونیادا نییه و لێکدانه‌وه له‌مه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی زۆر به جیاواز مانا ده‌کرێته‌وه و ته‌واوی ئه‌م شتانه ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر راهێنان و په‌روه‌رده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ندییه سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان ده‌وریان داناوه.
له داوێنی که‌ڵافی ئاڵۆزی ئه‌م به‌رزی و نزمیانه ڕؤڵی ژنان له بواری سیاسه‌تیشدا هه‌ر که‌وتۆته سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌موو کاتێک ژنان به‌ڕێوه‌به‌ر بوون و له بڕیاره سه‌ره‌کیه‌کاندا نه‌قشێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه، دیاره ئه‌م خاڵه دووباره ده‌مانباته‌وه ئه‌و که‌ش و هه‌وایه‌ی که بۆته هه‌وێنی بیرۆکه‌ی تێڕوانینی حیزب و گروپه جوراوجۆرهکانیش، چ ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن مودێرن خۆیان نیشان بده‌ن و چ ئه‌وانه‌ی که به ڕواڵه‌ت و کاکڵه‌ی بیر و بۆچوون تێڕوانینیان له مهر مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌ر وایه، جا بۆ دۆزینه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه باش وایه که چاوێک به ده‌سپێکی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له دونیادا و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و کیشه‌یه له ناوچه‌کانی ئێمه بکه‌ین. به لێکدانه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی مرۆڤ به سر قۆناغه‌کاندا ده‌بینین که ده‌وری ژنان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابووری کۆمه‌ڵگاکانی به‌شه‌ری بۆ دیاریکردنی پێگه‌ی ژن له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه گرنگ و ئه‌ساسی بووه. تێپه‌ر کردنی قوناغه‌کانی ئاژه‌ڵداری و کشت و کاڵی و به‌ره‌و قۆناغی سه‌رمایه‌داری هاتن و پرۆسه‌ی ئه ڕووداوانه‌ی که میژوویان ده‌نووسی ده‌ورێکی هه‌ره گه‌وره‌ی له سه‌ر پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌بووه. ده‌سپێکی بزوتنه‌وی ژنانی دونیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وره‌ی سه‌نعه‌تی بوونی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی و ئه‌وه‌ی که له‌و کاتانه‌دا پێوستیه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه ژنانی هێنایه بازاڕی کاره‌وه و بۆ هه‌وه‌ڵین جار له ده‌ورانی جووڵانه‌وه‌ی کریکاری ڕاسته‌و خۆ ئاماژه به ماڤی ژنان درا، جا لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که ئاماژه بده‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێران جووڵانه‌وی بابیهکان سه‌ری هه‌ڵدا و به دروست بوونی که‌سایه‌تی وه‌ک “قڕهالعین” ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ به یه‌کسانی ژنان و پیاوان درا به‌ڵام چون ئه‌و وڵاته له باری ئابووری و سیاسیه‌وه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌و ده‌نگه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه بێده‌نگه‌ی پێ کرا و له ناو بردرا. دیاره که ده‌بێ له پاڵ زۆر هۆکاریتر ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بگرین که، یه‌کێک له‌و شته هه‌ره گرینگانه‌ی که هه‌موو کاتێک ڕوشنبیرانی ئه‌و وڵاته ڕه‌چاویان نه‌گرتووه ئه‌وه بووه که ناکرێت باس له مافی ژنان بکه‌یت و باسیش له وه بکه‌یت که ئایینی ئیسلام ده‌بێ سه‌روه‌ری بکات چون نرخی سه‌روه‌ری کردنی ئایینی ئیسلام به کۆیله کردنی ژنانه و به پێی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م ئایینه له گه‌ڵ کوێلهدا، کوێله بۆی نییه سنوور ببه‌زێنێ و ده‌نگ هه‌ڵببڕێ و حه قی یاخیبوونی نییه، جا هه‌ر له‌م گۆشه نیگایه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که بۆ پێشکه‌وتن و به‌رانبه‌ری له وڵاتی ئێمه‌دا تا ئێستا وه‌دی نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر ئێمه تێڕوانینێکی زانستیانه له‌چه‌مکی ژن له ناو ئایینی ئیسلامدا بکه‌ین و مه‌سه‌له‌ی ژن له ئه‌م ئایینه هه‌ڵاوێرین دینی ئیسلام هیچی بۆ نامێنیته‌وه، جا بۆیه هاوکات له گه‌ڵ سه‌قامگیر بوونی ئه‌م ئایینه سه‌رکوت کردنی ژنان یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان بۆ پێداگرتنه و به داخه‌وه به درێژایی مێژوو مودارا کردنی ڕۆشنبیرانی وڵاتی ئێمه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئایینی ئیسلام به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه بڕوای گشتی خه‌ڵکی ئێمه‌یه ئه‌م بارودۆخه‌ی خولقاندووه که ئێستا وڵاته‌کانی ئێمه‌ی تێدایه.
سه‌ر هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له دونیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ۱۸۵۰ تا…له ساڵی۱۸۵۸دا یه‌که‌مین ڕێپێوانه‌کانی ژنان له ئامریکا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رانبه‌ر(حه‌قده‌ستی به‌رانبه‌ر)له گه‌ڵ پیاوه کرێکاره‌کاندا ده‌ستی پێ‌کرد. هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ به مه‌سه‌له‌ی ئابوریه‌وه گرێ درابوو. پڕۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له ئا‌ڵمانیا بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ یه‌که‌مین جار ڕاسته‌وخۆ تیشک بخرێته سه‌ر گرینگی یه‌کسانی مافی ژنان و پیاوان. موریس مولێر خاوه‌نی کارخانه‌یێکی پیشه‌سازی به باسکردنی چوار خاڵی سه‌ره‌کی پێوستیه‌کانی ئه‌م بهرانبهرخوازیهی شی کرده‌وه.
خاڵی یه‌که‌م: هیچ سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوونێک له کۆمه‌ڵگادا، به بێ به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی تواناییه‌کانی ژنان و دابینکردنی مافی یه‌کسانی به دی نایه‌ت.
خاڵی دووهه‌م: فاکته‌ره‌کانی بیرکردنه‌وه پێوه‌ندیان به چۆنیه‌تی ڕه‌گه‌زی جنسیه‌وه نییه و ژنان وپیاوان یه‌کسانن و ده‌بێت بیروڕاکان جیا له وه‌ی که ژن یا پیاو ده‌یڵێت وه‌ک یه‌ک ڕێزی لێ بگیردرێت.
خاڵی سێهه‌م: ته‌واوی بواره‌کان و قۆناغه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر گرینگی هێنانه مه‌یدانی ژنان و په‌روه‌رده کردنی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆڵێکی ئاکتیڤ وچالاک له په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگادا ببێنن ڕوو به ڕووده‌کاته‌وه.
خاڵی چواره‌م: ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بۆ دابینکردنی یه‌کسانی له نێوان ژنان وپیاوان و پێکهێنانی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی مودڕندا به به‌رنامه و پلانی گونجاوه‌وه هه‌وڵ بدات و پیاوانی کرێکاریش ده‌بێ پێ به پێی ئه‌م هه‌وڵه بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
پێشکه‌وتوخوازی ئابووری له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان هه‌لێکی بۆ گه‌شه کردنی بزوتنه‌وه‌ی ژنان خولقاند، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانه ئیستاش ماڤی به‌رانبه‌ر و یه‌کسانی به ته‌واوی، ته‌نانه‌ت له ناو خۆی ئه‌م وڵاته پێشکهوتوانهشدا ده‌سته به‌ر نه‌بووه .
مه‌به‌ست له باسکردنی ئه‌م کورته‌یه له مێژوی خه‌باتی ژنانی دنیا ئه‌وه‌یه که هێما بده‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆشایێک به‌دی دێت که باس له تێکهه‌ڵچوون و ململانێی سوننه‌ت و مودڕنیته ده‌کات که‌لێنێک که فه‌رقی کولتوره‌کانی تیادا زه‌ق ده‌بێته‌وه و زۆر جاریش پێوست ناکات ده‌سه‌ڵاتێک له سه‌ره‌وه به زه‌خت و گوشار دایبسهپێنێ، چونکه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وا په‌روه‌رده بووه که وردبوونه‌وه و بیرکردنه‌وه له ده‌ره‌وی ئه‌و چوارچێوه دیاریکراوه‌دا تابۆیه،”چونکه تێگه‌شتن و لیکدانه‌وه به‌رپرسایه‌تی و ئه‌رک ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆ و زانیاری وه‌رگرتن و به خۆدا هاتنه‌وه ئیراده و توانای هه‌ڵوێست گرتن ده‌به‌خشێ.” داخوازییه‌کانی جیلی نوێ به گشتی و ژنان به تایبه‌ت ده‌خاته به‌ر ته‌وژمی داب و نه‌ریته سه‌ر سه‌خته‌کانی کۆمه‌ڵگا که سه‌روه‌ریان هه‌یه. جیا له وه‌ی که وشه‌کانی دمکڕاسی، ئازادی و به‌رانبه‌ری زۆر جوانن ئه‌وڕۆکه زۆر به سه‌ر زاردا دێت و گه‌مه‌ی پێده‌کرێت به‌ڵام پڕاکتیک کردنی ئه‌م وشانه زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه و هه‌ر یه‌ک له‌م وشانه که‌لتووری پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ پڕۆسه‌ی پێکهاتنی ناوه‌رۆکی وشه‌که‌یان هه‌یه وهه‌ر کام له‌م وشانه دونیایێک مانا و کرده‌وه ده‌گرێته خۆی، پڕۆسه‌ی گۆڕانکارییه‌کان له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌رفه‌تی دروست بوونی بووه و قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌وپێش چووه، ئه‌م وشانه ئیتر ته‌نیا وشه نین و له باری عه‌مه‌لیه‌وه هه‌وڵ دراوه و ده‌درێت که بینه‌خشێنن. جیله‌کانی دوایی هێدی هێدی و به کاوه‌خۆ بواری گۆڕانکاری بناخهییان هه‌بووه و به‌رگری کردن له مافی مرۆڤ به گشتی و ژنان و منداڵان به تایبه‌تی بۆته یاسا و قانوون و دیاره که له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیسته‌می دمکڕاسی بۆ به‌رانگار بوونه‌وه له گه‌ڵ توند و تیژیه‌کان ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵک وه‌رگیراوه.
که‌لتوری پێوه‌ندیدار به ژیانی ئاسایی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له چوارچێوه‌ی وڵاتانی خۆیاندا قه‌تیس نه‌ماوه و به هۆی چکۆله بوونه‌وه‌ی دونیا، واته گلوبالیزم سنووره‌کانی شکاندووه و گه‌مارۆی وڵاته‌کانی ئێمه‌شی داوه، جا هاتنه ژووره‌وه‌ی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دونیای مودێڕن که ئازادی تاکه که‌سه‌کانی تیا ده‌سته‌به‌ر کراوه و ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ی له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی نه‌قش به‌ستوی وڵاتانی ئێمه که ئێستاش به بیر و بۆ چوون له سه‌ر قۆناغه ئابووری و سیاسیه‌کانی ده‌ورانی کشتوکاڵی داڕژاوه به‌گژدا چوونهوهیێک دروست ده‌کات که زۆرترین قوربانیانی له ژنان گرتووه. ده‌توانین به کورتی بڵێین سه‌رلێشێواوی کۆمه‌ڵگا له ناو سوننه‌ت و مودڕنیتهدا و هه‌وڵی ژنان بو ژیانێکی به‌رانبه‌ر له کۆمه‌ڵگایێکدا که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یاساکانی ئیسلامی سه‌روه‌ری ده‌که‌ن و ژنان له نێو بازنه‌ی قانوونه نوسراو و نهنوسراوهکاندا هه‌وڵ و په‌له‌قاژه بۆ ژیانێکی باشتر ده‌ده‌ن.
کآتێک که ئێمه باس له گێره وکێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به ڕه‌گه‌زی جنسیه‌وه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته ته‌نیا وه‌کو کێشه‌ی ژن مانا و تاریفی بکه‌ین و بیناسین، واقیعهیێکی زۆر ڕوون و ئاشکرامان نه‌دیتوه ئێمه کاتێک باس له‌م گرفته ده‌که‌ین باس له کۆمه‌ڵگایێک ده‌که‌ین که ماڤی ئینسانی ئینسانه‌کانی تیا پێشێل ده‌کرێت باسی ئێمه له کۆمه‌ڵگایێکه که له داوێنی هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژن وه‌کو ئامرازێک چاو لێ ده‌کات.
باس له کۆمه‌ڵگایێکی ناته‌واو که بێ ڕه‌چاو گرتنی گرینگی ئه‌م یه‌کسانیه ناتوانێ هیچ کاتێک ئاسۆکانی خۆی دیاری بکات و به‌رو پێشکه‌وتن هه‌نگاو بنێت. ژنان پایه‌ی ئه‌ساسی کۆمه‌ڵگان و به‌رده بنچینه‌ییه‌کانی په‌یکه‌ره و سیمای کۆمه‌ڵگا داده‌ڕێژن، چۆن ده‌تواندرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێت که له ناو کۆمه‌ڵگایێک که تیایدا ژنان بن ده‌سته‌ن و ته‌نانه‌ت ماڤه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان کردنیشیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه. منداڵانی ژیر و وریا په‌روه‌رده بکه‌ن و ڕۆڵی پێویست له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا ببینن، چۆن ده‌تواندرێ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر بێت له کاتێکدا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناخی خۆیدا بن ده‌سته‌بوون په‌روه‌رده ده‌کات و له سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه سیمای داڕژاوه. دایکێکی ڕووخاو و سه‌رگه‌ردان که داوێنی نیشتمانه‌که‌ی بۆی بۆته مه‌ترسی گۆڕستانێک هیچ کاتێک ناتوانێ بناخه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ منداڵه‌که‌ی دابڕێژێت، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م گرفته ده‌بێ له بناخه‌وه لێکدانه‌وه بکرێت و لێکبدرێته‌وه که بۆ هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاوه‌ها قهدوقهوارهیان گرتووه و ئه‌م ڕواڵه‌ته دڕندانه‌ی به خۆی گرتووه، که‌ڵافێکی ئاڵۆزی سه‌رلێشێواو که ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ماندوو بین.
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بێ ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن. ئه‌م کێشه‌یه یه‌کێک له‌و کێشه بنچینه‌یانه‌یه که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه جا لیره‌دا پێویستیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ گۆڕانکاری بناخه‌یی،بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نوێ که مانایێکی نۆێ بدات به پێوندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
سه‌نته‌ری ژنان کورد- کۆڵن
Center der kurdischen Frauen in Köln e.V.
03/03/2010
سه‌ر چاوه‌کان:
فصلنامه زن (له زمانی فارسی به کوردی وه‌رمان گێڕاوه)
ئاماری توند وتیژیه‌کان دژ به ژنان نوسه‌ر رووناک فه‌ره‌ج
کۆمه‌ڵگای نه‌زۆک نوسراوه‌ی عارف نادری