بۆ کۆتایی هێنان به زه‌بر و زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن کۆماری ئێسلامی داوا له هه‌موو کۆڕ وکؤمهڵ و ڕێکخراوه‌کانی ژنان ده‌که‌ین که به پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران هه‌ڵبستن.
زیاتر له سه‌د ساڵه که ژنانی ئێرانی بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ماڤی به‌رانبه‌ر و یه‌کسانی له ئێران‌دا خه‌بات ده‌که‌ن و به تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی بزوتنه‌وه‌ی ژنان په‌ره‌ی سه‌ندووه و به زۆر شێوازی جوراوجور وه‌ک تاکه که‌س و ڕیکخراوه و به‌شداری له پێک هێنانی که‌مپین دژ به یاساکانی سه‌رکوتگه‌رانه و دژ به ژنی کۆماری ئیسلامی خه‌باتیان کردوه و هه‌ر به‌ر ده‌وامن.
بزوتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران‌دا له گه‌ڵ سه‌رکوت و گووشارێکی زۆر به‌ره‌وڕو بۆته‌وه و زۆر له چالاکانی ژن ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی کراون.
دوای تێپه‌ڕ بوونی هه‌شت مانگ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا ئێستاش جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران دڕندانه به‌ر ته‌وژمی توند و تیژی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و سه‌رکوت و ئێعدام ده‌بێته‌وه و زۆر له چالاکانی بواره جوراوجۆره‌کان وه‌ک چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، خوێندکاری و چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی میللی و کرێکاری و ژینگه له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ند کراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سی ساڵ به سه‌ر چالاکیه‌کانی کنوانسێونی جیهانی دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان تێپه‌ڕ بووه کوماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کو ئێستاش ئیمزای نه‌کردووه و هه‌ر وا له سه‌رکوت و گوشار دانان له سه‌ر ژنان به ده‌یان بیانووی شه‌رعی و غه‌یره شه‌رعی به‌رده‌وامه.
به‌م بۆنه‌وه ئێمه داوا له هه‌موو ژنانی فیمینیست و ڕێکخراوه‌کانی ژنان ده‌که‌ین که هاوده‌نگ له گه‌ڵ ئێمه بۆ کوتایی هێنان به زه‌بر و زه‌نگی کۆماری ئیسلامی له ئێران له هه‌شتی مارسی ۲۰۱۰ به پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و یه‌کسانی وده‌سته‌به‌ر کردنی ماڤی به‌رانبه‌ر چالاکی بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئێرانی- ئاڵمانی له کۆڵن
Demo am Samstag 6 März 2010 um 12 Uhr am Wallrafplatz, Köln