ماریاتۆ کیژوڵه‌یێکی بهلهباریک و ناسکه، له هۆڵێکی دادگای پاریس‌دا له به‌ر ده‌می دادوه‌ری گشتی ڕاوهوستاوه، ئه‌و کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی وڵاتی مالیه که له‌مێژه له فه‌رانسه ده‌ژین. ماریاتۆ به ده‌نگێکی نزم و خه‌ماوی ده‌یگێڕێته‌وه: ” من هه‌شت ساڵانه بووم ڕۆژێک ده‌مه‌وبه‌یان دایکم من و سێ خوشکه‌که‌می له گه‌ڵ خۆی برده ده‌ره‌وه وتی ده‌تانبه‌م واکسنتان لێئهدم، به‌ڵام ئێمه‌ی برد بۆ ماڵێک و بۆ لای ژنێک که نه‌مانده‌ناسی نازانم چۆن بوو که من خۆم له حه‌مامی ئه‌و ماڵه بینی که له سه‌ر تورهکهیهکێ نایلۆن ڕایان کێشاوم و ئه‌و ژنه نه‌ناسیاوه ئامرازی جنسی منی بڕی.”ئاخ نا!!” ”بۆ چی؟!” دوای ئه‌و ڕووداوه تا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌مده‌توانی ته‌نانه‌ت ئاسایش بڕوم و له‌و ڕوژه‌وه هه‌موو شتێک گۆڕا و به ده‌نگێکی خه‌ماوی ڕووی له دایکی کرد و پرسی: ”بۆ دایه؟!” ”بۆ چی؟!” دایکی سه‌ری داخستبوو و چاوی بڕیبووه عه‌رز و بێوه‌لام ده‌گریا. له‌و ڕۆژه‌وه ماریاتۆ ڕۆژه‌کان و مانگه‌کان و ساڵه‌کانی ده‌ژمارد تا ببێته هه‌ژده ساڵانه و کاتی که بوو به هه‌ژده ساڵ چوو بۆ لای پولیس و شکایه‌تی له دایکی کرد…..-۱-
ن.پ خه‌ڵکی شاری سلیمانیه ده‌ڵێت: من تە مەنم ١٠ساڵانه بوو کە دایکم گرتمی بردمی بۆ لای ژنێکی پیر زانیم کە شتێکم لێ دەکەن بەس نەم ئەزانی چییە هەتا دەستیان خستە سەر دەمم ئیتر ئاگام لە خۆم نەما کاتێ هۆشم هاتەوە پێیان ووتم پیرۆزت بێ منێش پێم ووتن یاخوا پیرۆزم نەبێ کە ئەو کات هیجم نەئەزانی بەس بیرم دێت هەتا مانگیک کە میزم دەکرد ئەگریام ودوعام لەو ژنە دەکرد. کاتێ گه‌وره‌تر بووم له دایکم پرسی بۆ واتان لێکردم له وه‌ڵامدا وتی بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر وامان نه‌کردایه نان و ئاوی ده‌ستت حه‌رام بوو ، ئه‌مه سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره….-۲-
”….دایکم به هێواشی ده‌مه‌وبه‌یان له خه‌و خه‌به‌ری کردمه‌وه.””وتی :هه‌سته، وه‌ره له گه‌ڵم، چاوم هه‌ڵگڵۆفی و شوینی که‌وتم، له ده‌ره‌وه‌ی دییهکهمان قه‌ره‌چه‌کان هه‌واریان خستبوو دایکم ده‌ستی توند گرتبووم به‌رو هه‌واری قه‌ره‌چه‌کان ده‌ڕۆیشتین…نهم ده‌زانی بۆچی به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆین؟ نزیکی خێوه‌ته‌کان که‌وتینه‌وه قه‌ره‌چێک له‌وێ ڕاوه‌ستابوو ،دایکم ده‌ستی بۆ من کێشا و به قهرهچهکهی ووت: ئه‌مه‌یه،قهرهچهکه ڕای کێشام و دایکم دوو چاوی گرتم، قاچیان به زۆر کردمه‌وه و….بڕیانم، هاوارم کرد و قیژاندم….وه‌ختێ هۆش خۆم هاتمهوهقاچـم کڕابووهوه و خوێن ڕژابوو…ده‌ستم له خۆم دا، گیانیان بڕیبوم و درومانیان کردبووم، ته‌نها کونێکی چکۆله‌م هه‌ست پێ کرد….مۆر و مۆمیان کردبووم تا هیچ پیاوێک نه‌یاته لام و بڕیار وا بوو ئه‌و شه‌وه‌ی که ده‌بم به بووک شه‌ریکی ژیانم به چه‌قۆیێک هه‌ڵم دڕێت و ئاوا شه‌ره‌ف و ناموسی بنه‌ماڵه و خێل بپارێزری و مه‌حفوز بمێنێ…
دایکم زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ لێدام و ووتی: سونه‌تی مهحهمهدم به جێ هێنا….له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر هه‌موو شتێک له مندا ژێرهڕوو بوو….
” سێ چاره‌نووسی وه‌ک یه‌ک! له سێ وڵاتی جیاواز له دونیادا! چه‌ن سه‌یره فه‌رق ناکات له کویێ دونیا ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌قه‌ومێت ئه‌وه‌ی که ڕوونه ئه‌وه‌یه که ئه‌و سیسته‌مه‌ی که له خولقاندنی ئه‌م سناریویانهدا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینێت ته‌نها له یه‌ک شت ئه‌ترسێت، ئه‌ویش ترس له هه‌ستی جنسی ژنانه!!!
به گوێره‌ی ئاماری ڕه‌سمی یونیسف له جیهاندا زیاتر له ۱۵۰ میلیۆن ژن له باری جنسیه‌وه که‌م ئه‌ندام”خه‌تێنه” کراون، ڕۆژانه ۶۰۰۰ کچ و ساڵانه دوو میلیۆن نه‌فه‌ر له کچان و ژنان له باری جنسیه‌وه که‌م ئه‌ندام ده‌کرێن. له ئێتیۆپی، ئێریتره، سوماڵی، میسر و کنیا و…۹۰ له سه‌دی کچان و له کوردستان ۶۰ له سه‌دی کچان که‌مئه‌ندامی جنسی کراون، به‌ڵام ئیستا به هۆی چالاکی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان له کوردوستان و کاری ڕۆشنبیری که له‌وێ ده‌کرێت ئه‌م ڕێژه‌یه ڕوو له نزم بونه‌وه‌یه . بازنه‌ی توند و تیژیه‌کان به‌رانبه‌ر ژنان زۆر به‌رفراوانتره له وه‌ی که ته‌نها له کوشتن و ده‌ستدرێژی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌ییدا چڕ بکرێته‌وه. که‌م ئه‌ندام کردنی جنسی ده‌چێته ناو بازنه‌ی ئه‌و توند و تیژیانه‌ی که ژن ده‌کاته ئامرازێک بۆ دامرکاندنی هه‌ستی جنسی پیاوان.
ئێستاش زۆر به شانازیه‌وه له زیاتر له سی وه‌ڵاتی دونیا ڕێ و ڕه‌سمی که‌مئه‌ندام کردنی جنسی به جێ ده‌هێنن و به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی و بهداشتی جیهانی ۸۰ له سه‌دی حاڵه‌ته‌کانی که‌م ئه‌ندام کردنی جنسی له بارودۆخێکی زۆر ناله‌بار و به ئامرازی و که‌ره‌سه‌ی ناخاوێن و غه‌یری بهداشتی و به بێ سڕ کردن ئه‌نجام ده‌درێت. که‌م ئه‌ندام کردنی منداڵانی کچ له ناو داب و نه‌ریتی وڵاته دواکه‌وتوه‌کاندا وه‌ها چه‌که‌ره‌ی داکوتاوه و چه‌قی به‌ستووه که جوگرافیا ناناسی و ته‌نانه‌ت له ناو دڵی ئوروپاش دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئامارێ یونیسیف له وڵاتی سویس ۶۷۰۰ حاڵه‌تی که‌مئه‌ندام کردنی جنسی له نیوان ژنانی په‌نابه‌ر و له وڵاتی ئێنگلستان تا ساڵی ۲۰۰۸ ئاماری ۶۶۰۰۰ حاڵه‌ت دراوه‌ته ده‌ر. ۱۵۰۰۰ منداڵی کچی ژێر پانزه ساڵ له مه‌ترسی که‌مئه‌ندام کردنی جنسی ده‌رجه‌ی سێدان و ۵۰۰۰ مه‌ترسی که‌م ئه‌ندام کردنی ده‌ره‌جه‌ی یه‌ک و دویان له سه‌ره . له وڵاتی ئا‌ڵمانیا به گوێره‌ی
تا ساڵی ۲۰۰۵- ۳۰۰۰۰ حاڵه‌ت بیندراوه و ۵ تا ۶ Terre des Femmes- Frauenrechtsorganisationڕاپۆرتی
هه‌زاریش مه‌ترسی که‌مئه‌ندام کردنی جنسیان له سه‌ره.
*خوێنڕێژی و کۆبوونه‌وه‌ی چڵک و ئیلتیهاب
*نه‌خۆشینی ڕۆحی و ڕه‌وانی و خه‌مۆکی
*سه‌رهه‌ڵدانی جۆشی (ئسکار) له شوینی بڕینه‌که‌دا
*و درد و ئازار له کاتی پێوه‌ندی جنسیدا
*له به‌عزه حاڵه‌تێکدا ده‌بێته مایه‌ی نه‌زۆک بوون و له زۆر حاڵه‌تیشدا مه‌ترسی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر گیانی ژنی ئاووس و منداڵه‌که‌ی، به تایبه‌ت له کاتێکدا که منداڵه‌که له داییک ده‌بێت تا ڕاده‌ی مردنی دایک و منداڵیش ده‌توانی بروا و ……هه‌موو ئه‌مانه ئاسه‌واری به جێ هینانی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌یه.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا گری دراوه به ته‌واوی ئه‌ندامانی ناو کۆمه‌ڵگاوه، چون ده‌توانێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سه‌رکه‌وتوو بێت و هه‌نگاو به‌ره‌و پێش به‌رێت له کاتێکدا باڵی ڕاستی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه حه‌قی ئاسایی ژیان کردنی لێ وه‌ر دهگیردریت و به ناوی داب و نه‌ریت و شه‌ره‌ف و… مه‌ترسی هه‌موو کاتی و چرکه به چرکه‌یی له سه‌ر جه‌سته و ڕۆح و ڕهوانیهتی، ئایا هیچ بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه به‌ره‌و پێش ناڕۆن؟؟؟ پێوستیه‌کانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ بار‌و دۆخی ناله‌باری کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕؤڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیر و یه‌کسانیخواز بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ گۆڕانکاری بناخه‌یی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نوێ که ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه جیا له وه‌ی که ژن یا پیاون فیر ببن ڕێز له ژیان بۆ خۆیان و بۆ یه‌کتر بگرن، سیسته‌مێک که پێوه‌ندیه‌کان له نوێ مانا بکاته‌وه، بۆ پێک هێنانی کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد و دمکڕات که ژنان و پیاوان تیایدا هاوته‌ریبن پێوسته که هه‌موو یه‌ک بگرن و پێکه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن و به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه بێ ده‌نگی نه‌که‌ن. بێ ده‌نگی ئێمه نیشانه‌ی ڕازی بوونمان به‌م تاوانانه‌یه. به بێ یارمه‌تی هه‌مه لایه‌نه به‌دی هینانی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک بۆ هه‌میشه وه‌ک خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
EMMA das Politische Magazin von Frauen 1–
-2-ووتوێژێکی ڕاسته‌وخۆی سه‌نته‌ری ژنان له گه‌ڵ ژنێکی کورد که له وڵاتی ئا‌ڵمانیا
ده‌ژی. -۳- وه‌رگیراو له کتیبی گۆڵی سه‌حرا له بیره‌وه‌ریه‌کانی واریس ده‌یری
وه‌رگیراوه.WIKIPEDIA die Freie Enzyklopädie به‌شێک له ئاماره‌کان له
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
۰۵-۰۲-۲۰۱۱