ماوه‌ی نزیک به هه‌شت مانگه که وڵاتی ئێران چاوه‌دێری بزوتنه‌وه‌یێکی جه‌ماوه‌رییه که ده‌ڕوا تا کو له بنه‌ڕه‌ته‌وه پایه‌کانی کۆماری ئیسلامی سست بکات. دیاره که ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه ده‌ره‌تانێک که خه‌ڵکی ئێران ڕق و قینی په‌نگ خواردوی زیاتر له سێ ده‌یه زوڵم و سه‌رکوت و سوکایه‌تی کردن به مروڤایه‌تی له لایه‌ن کوماری ئیسلامی هه‌ڵبڕێژێته ده‌ر و ده‌نگی حه‌ق خوازی خۆی ده‌ر ببڕێت. دروست بوون و قه‌د وقه‌واره گرتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شتێ نییه که کوتوپڕ سه‌ری هه‌ڵدابێت، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی سه‌رتای شورشی ساڵی ۱۳۵۷(۱۹۷۹ی زائینی) و ئه‌و ویست و داواکاریه دیموکراسیخوازیانهی که خه‌ڵکی ئێران له‌و کاته‌دا بووی و به هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی خرایه پاڵ گوێ . ئه‌گه‌ر ئێمه ئاوڕێک له ڕه‌وتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بده‌ینه‌وه دوای تێپه‌ڕ بوونی هه‌شت مانگ ئێستاش نه‌یتوانیوه جه‌ماوه‌ری ئێران به گشتی به هه‌موو چین و تویژ و که‌مایه‌تیه‌کان و میللهتهکانیتری ناو ئێران به‌ره‌و خۆی ڕا بکێشێت و ئێستاش له پانتای دیالۆگی نێوان میلله‌ته‌کان به تایبه‌ت میلله‌تی کورد دوو دڵییه‌ک ده‌بیندرێت که باس له‌وه ده‌کات که بۆشایێکی گه‌وره له ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌دا هه‌یه که‌تاکو ئێستاش پڕ نه‌بۆته‌وه.
جێگای تێڕامانه ئه‌گه‌ر ئێمه ئاوڕێک له ده‌سپێکی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ۱۳۵۷( ۱۹۷۹ی زائینی)بده‌ینه‌وه و تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و میژووه خوێناویه‌ی که باڵی به سه‌ر کوردستاندا کێشا و به فتوای خومه‌ینی له ۲۸ ی خه‌رمانانی ساڵی ۱۳۵۸(۱۹۸۰ی زائینی) دا ده‌ستی پێ‌کرد و و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ست کرا به قه‌ڵاچۆ کردنی خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ها کاره‌ساتێک قه‌وما و برینه‌کان ئه‌وه‌نده قوڵن که ساکار ساڕ‌ێژ نابنه‌وه هه‌ر له‌و کاتانه‌ی که قاڕنێ و قهڵآتان قه‌ڵاچوو کران و زیندانیه سیاسسیه کورده‌کانی شاری ته‌ورێز بێ دادگایی کردن ته‌نها به گوناهی کوردبوون ئیعدام ده‌کران ئه‌و کاته که چه‌مران و خه‌ڵخاڵی بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیسلامی نابی موحه‌مه‌دی له ته‌واوی گرتووخانه‌کان له کوردستان زه‌لکاوی خوێنیان به جێهێشت. دیاره له‌م کاته‌دا و کاتێک ئه‌و که‌سانه‌ی که به “سه‌روکایه‌تی” سه‌وز ناویان لێ ده‌برێ باس له گواستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێران بۆ ئه‌و ڕابردووه خویناویه ده‌کات و باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێژوو بۆ ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداری خومه‌ینی ده‌کات جێگای سڵ کردن و بیر کردنه‌وه‌یه؟؟!! و تا ڕاده‌یێکی زۆر ئه‌و شته بۆته هۆی خۆ له په‌راوێز هاویشتن، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران جیا له‌وه‌ی که ئه‌و لایه‌نه‌ی که به ”سه‌روکایه‌تی ”ناوی لێ ده‌برێ چی ده‌ڵێت، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا ڕواڵهتێکیتری به خۆی گرتووه و هه‌نگاوی ناوه‌ته قۆناغێکی‌تر، دروشمه‌کان گۆڕاون و ئیتر له‌و چوارچێوه‌ی که باس له داڕشتنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بکات تێپه‌ڕ بوون.
باس له‌وه ده‌کرێت ئایا ئێمه‌ی کورد تێکه‌ڵ به‌م بزوتنه‌وه‌یه ببین یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌واوی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه بهێنین و له ناو بازنه‌ی جوڵانهوهیێک به سه‌رۆکایه‌تی موسه‌وی و که‌روبی وهتد.. قه‌تیسی بکه‌ین دیاره هه‌نگاوه‌کان ڕواڵهتێکیتر به خۆی ده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران سنووره ده‌ستکرده‌کانی به‌زاندووه و ڕووکارێکی ڕادیکاڵی به خۆی گرتووه، واته دروشمه‌کانی بزوتنه‌وه‌که گۆڕاون و ئیتر له کۆنترۆڵی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی که بۆ نه‌جاتی ئه‌و کۆماره بڕێک گۆڕانیان ڕه‌چاو کربوو دره‌چووه و ویستی به ناو ”سه‌رۆکایه‌تی” ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ناتوانی باڵ به سه‌ر ته‌واوی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران‌دا بکێشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه باسی میلله‌ته‌کانی لێ هه‌ڵاوێرین ”سه‌رۆکایه‌تی” ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌رتادا به گوتنی ئه‌و دروشمه‌ی که ده‌بێ وڵات بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ماڤی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگا واته ژنان ده‌خاته ژێر پێ. کاتێ که باس له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ده‌کرێت و باس له‌وه‌ی که ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه بێگومان ئه‌م واقیحه بۆ ژنانیش ده‌سپێکی ڕه‌شترین ڕوژانێک بوو که بوونی ئه‌وان وه‌ک مرۆڤ و هاوشاریێک به ماڤی به‌رانبه‌ر خرایه ژێر پرسیار ، ئه‌وه‌ی که ژن ببێته سوته‌مه‌نی و به‌کار بهێندرێ و ماڤی دابین کردنی چاره‌نووسی خۆی نه‌بێت ، ئه‌وه‌ی که ژن ته‌نیا ئامرازێکه بۆ دابین کردنی کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ئیسلامی و به دروست کردنی سه‌دان یاسا و ریسای زه‌مینی و ئاسمانی سه‌ره‌تاییترین ماڤه‌کانی ژیانی ئینسانێکی ئازاد له‌وان زه‌وت کرا جگه له قول کردنه‌وه و وه‌ژان هێنانی ناسۆره‌کان هیچ شتێکی‌تر وه‌بیر ناهێنێته‌وه و یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که ژنان له سه‌فی هه‌وه‌ڵی ئه‌م بزوتنهوهیدان و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییترین ماڤه‌کانی ئینسانی خۆیان قوربانی ئه‌ده‌ن و به هیچ جۆرێ ڕازی نابن بچنه‌وه ژێر دهسهڵاتێکیتر چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی.
قه‌یرانی سیاسی هێزه کوردییه‌کان و لاواز بوونی حیزب و گروپه کوردییه‌کان و پێک نه‌هاتن له سه‌ر چوارچێوه‌یێکی داڕێژراو و یه‌کگرتوو له سه‌ر ڕۆڵ و ده‌وری میله‌تی کورد له مهر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م میلله‌ته واته نه‌بوونی هێزێکی کوردستانی به هێز له‌م کاته ناسکه‌دا سه‌رلێشێواوی دروست کردووه ونه‌بوون و خۆ له په‌راوێز هاویشتن له‌م کاته میژوویهدا به ده‌یان بیانووی جۆراجۆر جگه له زه‌ره‌ر و زیان بۆ گه‌لی کورد هیچ دهرئهنجامێکیتری لێ ناکه‌وێته‌وه. له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه هه‌وه‌ڵین جاره که هه‌لێک خولقاوه که به لێقۆزینه‌وه و تێڕامان و توێژینه‌وه‌ی دروست، ده‌کرێ خویندنه‌وه‌ێێکی بۆ بکرێت که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆمان که‌ڵکی لێوه‌رگرین. که‌ش و هه‌وای ئێران ئاوسی گۆڕانه و ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی کورد ده‌بێت نه‌ک شوێن که‌سێکی دیکه که‌وین، به‌ڵکو به به‌رنامه و دروشم و ئاڵای خۆمان بێنه مه‌یدان و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مان تێ‌بکۆشین، هیچ بڕ و بیانوو و پاساوێک نه‌بوونی ئێمه وه‌ک میلله‌ت له‌م کاته ناسکه‌دا ناتوانێ به راسته‌قینه
بقه‌بڵێنێ.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد شتێک نییه که له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ستی پێ کردبێت که ئێستا ئێمه تێڕوانینی ئه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین که نامانهه‌وێ شوین ئه‌م شه‌پۆله بکه‌وین ئه‌و شتانه‌ی که ئیستا بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران داوای ده‌کات هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ته‌نانه‌ت له کاتێکدا که سه‌رکوت و لێدان و کوشتن و بڕین گه‌شتبووه تروپک و به په‌یامێکی جه‌هادی خومه‌ینی زیاتر له نیوه‌ی چه‌ک به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ ڕژانه کوردستان ئێمه داواکاری بووین و خوینمان بۆ ڕشتووه و به ده‌گمه‌ن ماڵێک ده‌بینرێته‌وه که ڕۆڵه‌یێکی له ده‌ست نه‌دابێت و ژماره‌ی ئه‌و دایکانه‌ی که ته‌رمی که‌سوکار و ڕۆڵه‌کانیان ئامێز نه‌گرتبێ له‌وانه‌یه له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست تێ نه‌په‌ڕێت ، هه‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌موو ئه‌م شتانه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که ئیستاکه که ته‌وری سه‌رکوتی سالانی۱۳۵۸ (۱۹۸۰ی زائینی) له کوردستان خه‌ریکه ده‌سکی خۆی ده‌بڕێته‌وه ئێمه‌ش بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاواتی ته‌واوی ڕۆڵه کوژراوه‌کانمان و بۆ دابین کردنی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک بۆ میلله‌ته‌که‌مان به به‌رنامه و پلانی گونجاو ئه‌م هه‌له میژووییه که ده‌سه‌ڵات لاوازتر بووه بقۆزینه‌وه و بێینه مه‌یدان و له گۆڕه‌پانی به‌ربه‌رکانێ و شه‌ری ده‌سه‌ڵات و په‌له‌قاژه بۆ نه‌جات دانی کۆماری ئیسلامی سه‌رده‌می خومه‌ینی لایه‌نی ته‌رازووی ئه‌م کێشه‌یه به‌ره‌و پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی سیکولار و دیموکرات که ماڤی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا واته ماڤی هه‌موو میلله‌ته‌کان و ژنان و پیاوان و که‌مایه‌تیه مه‌زهه‌بیه‌کانی وه‌ک یه‌ک تیا پارێزراوه قورس‌تر بکه‌ین و قه‌تیس کردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران له ژێر ناوی سه‌رۆکایه‌تی که‌سانێک وه‌ک موسه‌وی و که‌روبی وهتد.. ته‌نها بازنه‌ی ڕمبازێن و جووڵه‌ی ئێمه له گۆڕه‌پانی ئه‌م خه‌باته‌دا ته‌نگ و ته‌سک ده‌کاته‌وه. به قوڵ بوونه‌وه و دیتنی ئه‌و واقیعه، ئه‌وه‌ی که ویسته‌کان و دروشمه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران ڕواڵهتێکیتری به خۆی گرتووه و ئه‌و سنووره دروست کراوانه‌ی به‌زاندووه و به‌ره‌و ئامانجی پێکهێنانی حکومه‌تێکی سیکولار و دیموکرات ده‌ڕوا، ئێمه ده‌بێ له ناو جوڵانه‌وه‌ی گشتی ئێران‌دا له‌م کاته‌دا که چاره‌نووس دیاری ده‌کرێت و له‌م کاته‌دا که ئه‌گه‌ری له ناوچوونی ئه‌و ڕژیمه زۆر به قووه‌ته ببین نه‌ک ئه‌وی که پاشکۆ و چاوه‌ڕوان بین تاکو سبه‌ی له ژێر سێبه‌ری ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌سکه‌وتێکمان هه‌بێت بێگومان ئه‌گه‌ر ئاکتیو وچالاک نه‌بین و به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆمان وه‌ک میلله‌تی کورد و به دروشم و ئاڵا و ویستی میللی خۆمان و داواکاری و هه‌وڵ بۆ سه‌ندنی ماڤی ڕه‌وای میلله‌ته‌که‌مان به‌شدار نه‌بین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین که بزانین ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه به چ لایکدا ده‌بڕێته‌وه، دۆڕاوین وئاواتی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ی که به درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی داومانه ده‌فه‌وتێنین. .
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک،بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میللی و سیاسی گه‌له‌که‌مان ده‌بی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵ ماڵن،ئه‌م کێشه‌یه یه‌کیک له‌و کێشه بنچینه‌یانه‌یه که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه، کێشه‌یێکه که ته‌نها به حیزب و گروپه سیاسیه‌کان که چوارچێوه‌یێکی داڕژاوی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه چاره‌سه‌ر ناکرێت جا لیره‌دا پێوستیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه ناسک و میژووییه تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ گۆڕانکاری، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نوێ که به‌دووره له چوار چێوهیێکی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد ڕه‌چاو ده‌گرێت.
۰۶.۰۲.۲۰۱۰
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن- ئا‌ڵمانیا
Center der kurdischen Frauen in Köln e. V.